ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له سووتاندنی غه‌ززه

ته‌نیا ئه‌مڕۆ ئیسرائیل 37 هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌باره‌ی دوایین هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه قسه‌ی نوێ و شۆكهێنه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌رده‌وام ده‌بین له سووتاندنی كه‌رتی غه‌ززه"
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئێستا غه‌ززه ده‌سووتێت، سوپای ئیسرائیل له هێرشه‌كانی سڵ ناكاته‌وه و هه‌رگیز پاشه‌كه ناكه‌ین، ده‌مانه‌وێت ژێرخانی حه‌ماس له‌ناو ببه‌یین و ته‌واوی دیله‌كانیش ئازاد بكه‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئیسرائیل بۆ جارێكی تر ده‌ستی به هێرشكردن و بۆردوومان كردنه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه كردووه‌ته‌وه و ته‌نیا له‌مڕۆدا 37 هێرشی ئاسمانی له 20 خوله‌كدا ئه‌نجام داوه.