سۆمۆ زه‌نگی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی لێدا
 
                
            
        کۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیی خۆی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم نیشاندا و له‌ئێستادا كۆی ئه‌و گرێبه‌ست و ڕێككه‌وتنانه‌ی بۆ كڕینی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كراون كۆتاییان پێهاتووه
كۆمپانیای سۆمۆ له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ورده‌كاریی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان شكۆ به حكومه‌تی عێراقی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆمپانیای سۆمۆ، كه تایبه‌ته به پرۆسه‌ی به بازاڕكردنی نه‌وت بڵاویكرده‌وه، له‌ئێستادا كۆی ئه‌و گرێبه‌ست و ڕێككه‌وتنانه‌ی بۆ كڕینی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كراون، كۆتاییان پێهاتووه و به‌ره‌و پێشچوونی نوێ هه‌یه، چونكه وه‌زاره‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی عێراق له یه‌ك چوارچێوه‌دا كار ده‌كه‌ن.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ هاتووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان شكۆ بۆ حكومه‌تی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و نه‌وته‌ش كه له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت نه‌وتێكی عێراقییه و كۆمه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه سه‌باره‌ت به كۆتایی هاتنی گرێبه‌ست و ڕێككه‌وتنه‌كان ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت سەرجەم گرێبەست و پابەندییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا کڕیارەکان کۆتایی پێهێناوە و ئامادەیە بۆ وەرگرتنی بڕەکان بە یەکجاری کە لەلایەن کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان و حکومەتی هەرێمەوە بەرهەم دێت.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        