کاتژمێر 6ـی بەیانی ئاو دابەش دەکرێت

بهرێوهبهرایهتی كهلار هاووڵاتییان ئاگادادهكاتهوه و ڕاگهیاندراوی ههیه
دوای ئەوەی لە دوێنێوە ئاو بەسەر دانیشتوانی چەند گەڕەكێکی شاری کەلار دابەش نەکراوە بڕیاردرا کاتژمێر 6ـی بەیانی ئاویان بەسەردا دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەلار بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاووڵاتییانی 6 گەڕەکی کەلار دەکەینەوە، سبەی بەیانی کاتژمێر 6ـی بەیانی ئاویان بەسەرا دابەش دەکرێت.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی چاککردنی بۆری و دانانی قفڵ ئەمڕۆ ئاوییان بەسەرا دابەش نەکرا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی لەوەشکردەوە، ئەو گەڕەکانەی ڕۆژانی ئاسای دەکەونە ئەم کاتە، دوا نێوەڕۆ ئاویان بۆ دابەش ئەکرێت، لە پاڵاوگەی ئاوی کەلار یەک.
ناوی ئەو گەڕەکانەی سبەی کاتژمێر 6ـی بەیانی ئاویان بەسەردا دابەش دەکرێت:
بەردەسور
ئەندازیاران
شوقەکانی گۆران
گۆران
ئازادی
نەورۆز