جووتیاران چەند پارە وەردەگرن؟

وەزارەتی بازرگانی ئاشکرای دەکات جووتیاران چەند پارە وەردەگرن
دواجار چاوه‌ڕوانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێهات و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پاره‌ی ته‌واویان بۆ خه‌رجكرا و بڕی پاره‌ی خه‌رجكراویش ئاشكرا بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سەروەر کەمال، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، بڕی قۆناغی یه‌كه‌می پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی ئه‌مساڵ بریتییه له 310 ملیار دینار و هاوكات به‌م نزیكانه ده‌ست به دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمه‌كه ده‌كه‌ین.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هه‌رێم له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به وردی ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه، كه بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی 57 ملیار دیناری عێراقی بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، كه جووتیارانی هه‌ولێر بری 20 ملیار دیناریان بۆ دیاریكراوه و جووتیارانی سلێمانی بڕی 25 ملیار دیناریان بۆ دیاریكراوه و هاوكات بۆ دهۆكیش 12 ملیار دینار ته‌رخانكراوه.
جێی باسه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاندبوو، لەگەڵ وەزارەتی بارزگانی عێراق لەسەر هێڵین و ئەوانیش چاوەڕێ دەکەن پارە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە وەربگرن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕی پاره‌ی خه‌رجكراو ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی بڕی ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر جووتیاراندا ده‌كرێت.