مه‌سرور بارزانی ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی دا

له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگدا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ركرد
سه‌رۆكوه‌زیران له‌باره‌ی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگی ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوونی ڕێکار و هەنگاوەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەمان کرد. دەستخۆشیمان لەو پێشکەوتنانە کرد کە تا ئێستا لە پرۆسەی چاکسازییەکانی پێشمەرگە ئەنجامدراون و جەختیشمان لە پێویستیی تەواوکردن و سەرخستنی پرۆسەکە کردەوە. لەمبارەیەوە ژمارەیەک بڕیاری گرنگمان بۆ خێراترکردنی چاکسازییەکان دا.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران هاتووه، بڕیاردرا به یەکخستنی یەکە ژمێریارییەکان کە پێویستە هەموو پێکهاتەکانی پێشمەرگە، تەنیا یەک یەکەی ژمێریاری هەبێت لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت لە ڕووی ژمێریاریی و داراییەوە، بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە داراییەکان، هەروەها بڕیاری ڕێکخستنەوەی پێکهاتە و بەیکەربەندیی دابەشبوونی هێزەکانی پێشمەرگە درا بە جۆرێک کە لەگەڵ چاکسازییەکانی حکومەت بگونجێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه زانیاری ورد و نوێ به‌م شێوه‌یه خراوه‌ته ڕوو، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەمان، تایبەت بوو بە ئاسانکاریی لە ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە کە پێویستە بەرژەوەندی پێشمەرگە لەبەرچاو بگیرێت ، لەمبارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپارد پەلە بکەن لە ڕاییکردنی مامەڵەکان و جەختمام کردەوە کە نابێت کێشە یاسایی و تەکنیکیەکان ببنە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی مووچە و شایستەکانیان.
له كۆتاییدا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی داوای لە حکومەتی فیدراڵ كرد، مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق یەک بخات، چونکە بە پێی دەستوور، پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق و پێویستە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانیان لەم چوارچێوەیەدا بێت.