مه‌سعوود پزیشكیان هۆشداری به وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌دات

مه‌سعوود پزیشكیان داوا له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بپچڕێنن
سه‌رۆككۆماری ئێران وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی ئیسلامی ئاگادار ده‌كاته‌وه، دووربن له دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و داوا ده‌كات به‌خێرایی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته بپچڕێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆككۆماری ئێران به‌ر له کۆبوونەوەی لوتکه‌ی نائاسایی لە قەتەر له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی ئیسلامی كۆبووه‌وه و پێی ڕاگه‌یاندن، ئیسرائیل خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی ساخته‌یه و پێویسته وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی ئیسلامی كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌واره‌یه ساخته‌یه بهێنن و كار له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كڕیزیی و ته‌بایی نێوان خۆیان بكه‌ن.
سه‌رۆككۆماری ئێران له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئیسرائیل بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و ڕیزیش له یاساكان ناگرێت، ئێستا دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته قۆناغێك ئیسرائیل هه‌ر چییه‌كی بوێت به پشتیوانی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌نجامی ده‌دات، كه ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی پێشهاتێكی نوێ و مه‌ترسیداره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی ڕابردوو ئیسرائیل له‌ڕیی پلاانێكی پێشوه‌خته و به پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری هێرشی كرده سه‌ر ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای حه‌ماسی به ئامانج گرت و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی قووڵی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی ئیسلامی لێككه‌وته‌وه.