پایتەخت

هاووڵاتییانی مێرگەسۆر و ناحیەی پیران بێ کارەبا دەبن

هاووڵاتییانی مێرگەسۆر و ناحیەی پیران بێ کارەبا دەبن
کورتە

تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی لە قەزای مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن کار لە کارەبای ئەم قەزایە و ناحیەی پیران دەکەن

بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، ئەمڕۆ کارەبای نیشتمانی قەزای مێرگەسۆر و ناحیەی پیران دەبڕێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 15.9.2025 تا ئێوارە کارەبای نیشتمانی قەزای مێرگەسۆر و ناحیەی پیران دەبڕێت، چونکە تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی لەوێ سەرقاڵی راکێشانی کارەبای 24 کاتژمێرین.

وا بڕیارە بڕیارە تا مانگی 11ـی ئەمساڵ کارەبای دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ببێتە 24 کاتژمێریی، کە ماوەی مانگێکە تیمەکانی پڕؤژەی ڕووناکی چوونەتە ئەم دەفەرە و کاری تێدا دەکەن.

15 ئەیلوول 2025 09:37 53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025