پایتەخت

تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی کاسبکارەکەی خورماڵ دەستگیرکرا

تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی کاسبکارەکەی خورماڵ دەستگیرکرا
کورتە

لە خورماڵ ئەو کەسەی تۆمەتبار بوو بە کوشتنی کاسبکارێک لە نێو دووکانەکەی خۆی دەستگیرکرا

 

توانرا لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا، تاوانباری کوشتنی ئەو هاووڵاتییە دەستگیربکرێت کە لە نێو دووکانەکەی خۆی تەقەی لێکرا بوو و کوژرا بوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی کاسبکارێک لە خورماڵ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دەستبەجێ لەسەر ئەم ڕووداوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەنجامدا، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد، لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیربکرێت و لەکاتی لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

ئەو کەسەی کوژراوە، ناوی (وەهبی تاهیر مەیکە)ـیە، تەمەنی 43 ساڵە، باوکی 3 منداڵە و ماوەی نزیکەی 7 ساڵە لە قەزای خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە دووکانی خواردەمەنی هەبووە.

14 ئەیلوول 2025 14:11 224
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025