پایتەخت

ناوی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بڵاوکرایەوە

ناوی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بڵاوکرایەوە
کورتە

تیروپشک بۆ کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان ئەنجامدرا پایتەخت میدیا ناوی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدانی بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان ئاشكرا کرد، تیروپشکەەک ئەنجامدرا و ناوەکان بڵاوبوویەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی کرد و  ناوی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدانی بە فەرمی بڵاوکردەوە.

شێوازی بڵاوبوونەوەی ناوەکان بەم شێوەیەیە: ئەگەر تۆ داواکاریت بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووق پێشکەش کردووە، پێویستە ئەپڵیکەیشنی کۆمیسیۆن دابەزێنیت و لە بەشی کارمەندی سەر سندووق ژمارەی کارتی دەنگدانت داخڵ بکەیت، دواتریش ڕاستەوخۆ ناوەکەت نیشان دەدرێت کە ئاخۆ قبووڵ کراویت یان نا.

ئەپڵیکەیشنی کۆمیسیۆن "بۆ ئەندرۆید": https://play.google.com/store/apps/details?id=com.ihec.app&pcampaignid=web_share


ئەپڵیکەیشنی کۆمیسیۆن "بۆ ئایفۆن": IHEC-IQ on the App Store

جێی باسە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستییان بە زیاتر لە 250 هەزار کارمەند هەیە، بەڵام زیاتر لە 800 هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردبوو، هاوکات بڕی پاداشتەكانیان لە 150 هەزارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە 400 هەزار دینارە.

ئەمە لە کاتێکدایە، وا بڕیارە لە ڕێککەوتی 11-11-2025ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

14 ئەیلوول 2025 13:53 1966
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025