سه‌دان هه‌زار كه‌س بێ به‌ش بوون له به‌شه خۆراكی مانگانه

بەهۆی تۆمارنەکردنیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک بەشە ئاردی خۆراک لە 700 هەزار هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت
ئه‌م مانگه‌ش هاوشێوه‌ی مانگی رابردوو سه‌دان هه‌زار كه‌س بێ به‌ش ده‌بن له وه‌رگرتنی به‌شه خۆراكی مانگانه و هۆكاره‌كه‌یشی ده‌خرێته ڕوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند، زیاتر له 700 هه‌زار هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆیان له فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی خۆراك تۆمار نه‌كردووه، ئه‌م مانگه‌ش ناتووان ئارد و به‌شه‌خۆراكی مانگانه وه‌ربگرن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاشكرای كرد، ئەم مانگەش بەهەمان مانگی ڕابردوو مامەڵە دەکرێت، 700 هەزار کەس لە بەشە ئارد بێبەش دەبن و بەشەخۆراکی شەشەمیش وەرناگرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بڕیاریداوه هه‌ر كه‌سێك كه خۆی له فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی خۆراك تۆمار نه‌كات، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ بێ به‌ش ده‌بێت له وه‌رگرتنی به‌شه خۆراكی مانگانه و ناتوانێت سوود له‌م پرسه ببینێت