سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی عێراق دەکات

ئەم هەفتەیە سەرۆکی فەڕەنسا بە سەردانێک دەچێتە عێراق و بەشداری لە کۆنفرانسێک دەکات
بۆ تاوێكردنی چەند بابەتێكی گرینگ، سەرۆكی فەرەنسا كۆتایی ئەم هەفتەیە بە سەردانێكی فەرمی سەردسنی عێراق دەکات.
میدیا عێرقییەکان لە زاری لێپرسراوێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، کە بۆ بەشداری کردن لە “كۆنفرانسی بەغدا”، بڕیارە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە ڕێککەوتی 17ـی ئەم مانگە سەردانی عیراق بكات.
هاوکات ماکرۆن سەرۆكایەتی وەفدێكی وەزاری وڵاتەكەی دەكات، كە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی و ئابووری لەخۆدەگرێت.
وە بڕیاریشە لەو سەردانەدانەیدا چەندین رێككەوتنی دووقۆڵیی جۆراوجۆر نێوان هەردوو وڵات ئیمزا بكرێت، دیارترینیشییان لە بوارەكانی وزە و چەكی سەربازیدا.
جێی ئاماژە پێدانە، ئەمە بە دووەم سەردانی سەرۆكەی فەرەنسا دادەنرێت بۆ عێراق، پێشتریش لە ساڵی 2020 سەردانی عێراقی كرد.
پێشووتریش لە 6-9-2025، عەلی دۆلەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ڕایگەیاند، کە وابڕیار بوو 11ـی سێپتێمبەر سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی کوردستان بکات، بەڵام سەردانەکەی دواخرا بەهۆی پەرسەندنی ئاڵۆزی سیاسیی و بەهۆی سەرقاڵی وڵاتەکە بە جەنگی ئۆکراینا.