هه‌ژماری من كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌كات

یه‌كێك له بانكه‌كانی هه‌ژماری من له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی تووشی كێشه بوو و پڕۆژه‌كه‌ش به‌نیازه گرفته‌كه له‌م هه‌فته‌یه چاره‌سه‌ر بكات
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له مووچه‌خۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی تووشی كێشه و گرفتی وه‌رگرتنی مووچه بوون، هه‌ژماری من له هه‌وڵێكی نوێ‌دا به‌نیازه كۆی ئه‌و كێشه‌یه له پرۆسه‌یه‌كی ورددا چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من كێشه‌ی بانکی TBIی عێراقی چاره‌سه‌ر ده‌كات و پرسه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، چونكه پێشتر مووچه خۆرانی ئه‌و بانكه تووشی گرفت بوون له وه‌رگرتنی مووچه‌كانیانن بۆیه ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
بانکی TBIی عێراقی، له ساڵی پاره‌وه هاتووه‌ته نێو پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من و ئه‌مه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م بانكی حكومی عێراقی به‌شدار بووی پڕۆژه‌كه دێته هه‌ژمار كردن، هاوكات به‌شێكی هه‌ره زۆری فه‌رمانبه‌رانی به‌شداری هه‌ژماری من له سلێمانی له‌ڕێی ئه‌م بانكه‌وه مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.