پایتەخت

چەند گوندێکی سنووری سۆران بێ کارەبا دەبن

چەند گوندێکی سنووری سۆران بێ کارەبا دەبن
کورتە

بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی چەند گوندێکی سنووری سۆران بێ کارەبا دەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سۆران ڕایگەیاندووە، تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لەسەر چەند فیدەرێکی کارەبا کار دەکەن و چەند گوندێک تاوەکو کاتژمێر 6ـی ئێوارە کارەبایان نابێت. 

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فیدەری "1- 2- 3-5-6" دەکوژێتەوە کە تایبەتن بە ناحیە و گوندەکانی گەلالە و قەسرێ  و وەرتێ، سمیلان.

بەرێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە، کە تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی کار لەو فیدەرانە دەکەن بە مەبەستی چاککردن و بەرگەگرتنی فشاری کارەبای 24 کاتژمێری.

13 ئەیلوول 2025 10:23 59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025