5 کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە کەرکووک گیانیان لەدەستدا
 
                
            
        لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و دوو بارهەڵگردا گیان لەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە
لە کاتی چوونیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە، چەند قوتابییەک و شۆفێری بارهەڵگر لە کەرکووک بوونە قوربانی ڕووداوی هاتووچۆ.
ئەمڕۆ شەممە، بە دیاریکراوی بەر لە کاتژمێر 7ـی بەیانی، لەسەر ڕێگەی پشتێنەیی کەرکووک نزیک هەفتە بازاڕی کەرکووک، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویداو و بەهۆیەوە 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە گوتەی بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کەرکووک، ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی جۆری "ئۆپڵ" و دوو بارهەڵگر ڕوویداوە و "ئۆپڵ"ـەکە کەوتووەتە ژیر یەکێک لە بارهەڵگرەکان، سەەرنشینەکانیش قوتابیی بوون لە کاتی چوونیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە تووشێ ئەم ڕووداوە هاتوونەتەوە.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        