پایتەخت

بە مەرج دەنگ بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین درا

بە مەرج دەنگ بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین درا
کورتە

دەوڵەتی فەڵەستین بێ بوونی بزووتنەوەی حەماس پەسند کرا

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین کرد و جاڕنامەی نیویۆرك بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین بێ بوونی بزووتنەوەی حەماس پەسند کرد.

 

بە گوێرەی ئەو ڕەشنووسەی دەنگی پشتیوانی زۆرینەی وڵاتانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی بە دەستهێناوە، دەرفەتێکی دیکە و نوێ دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو وڵات و کۆتاییهێنان بە شەڕ و ململانێی فەڵەستین – ئیسرائیل؛ هاوکات دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت بەبێ بوون و مانەوەی حەماس بێت،142 وڵات دەنگیان لە بەرژەوەندی دامەزراندنی دەوڵەت بۆ فەڵەستینییەکان دا، بەڵام 10 وڵات لە دژی وەستانەوە کە دوو وڵاتە زلهێزەکە لەنێو لیستەکەن ئەوانیش ئەمریکا و ئیسڕائیلن.


دەقی ڕەشنووسەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێت بزووتنەوەی حەماس هەرچی زووە چەک دابنێت و بارمتە ڕفێندراوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر ئازاد بکات و بگەڕێنێتەوە.

12 ئەیلوول 2025 20:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025