ئەگەر ئاگادار نەبیت بە ئاسانی تووشی نەخۆشی درێژخایەن دەبیت

ماددە پاککەرەوەکان تووشی نەخۆشی درێژخایەنت دەکەن
تازه‌ترین توێژینه‌وه ئه‌و راستیه‌ى ده‌رخستووه كه مادده پاككه‌ره‌وه‌كان كاریگه‌ریى راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ته‌ندروستیى مرۆڤ هه‌یه و ته‌نانه‌ت تا نه‌خۆشیى درێژخایه‌ن و كوشنده‌كانیش مه‌ترسیدارن.
به‌گوێره‌ى تازەتری توێژینه‌وه‌كان، ئه‌و ماددانه‌ى بۆ پاككردنه‌وه و لابردنى په‌ڵه و بۆنخۆشكردنى ماڵه‌كان به‌كارده‌هێنرێن بڕێكى زۆر پێكهاته‌ى جیاجیاى كیمیاوى ئۆرگانى و زینده‌ڵیان تێدایه و هه‌ندێكیان رۆژ و هه‌فته و ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ى مانگیش ده‌مێننه‌وه، هه‌ندێكیان ده‌بنه هۆى نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانى وه‌ك ره‌بۆ و نه‌زۆكى،
ئه‌و مادده زیانبه‌خشانه ته‌ندروستیى چاو، لوت، قوڕگ، گوێ، پێست و هه‌موو كۆئه‌ندامى هه‌ناسه تێكده‌ده‌ن.
كاریگه‌رییه خراپه‌كانى ئه‌و ماددانه له‌سه‌ر هه‌موو به‌كارهێنێك هه‌یه به‌تایبه‌تى ژنى دوگیان و منداڵ.