وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ست به دروستكردنی فیلم كارتۆن ده‌كات
 
                
            
        گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره و بێ وێنه له سیسته‌می خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به ئامانجی گۆڕانكاری و به‌ره‌و پێشبردنی سیسته‌می خوێندن ده‌ست به دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی فیلم كارتۆنی په‌روه‌رده‌یی ده‌كات و ده‌ڵێت: "100 فیلم كارتۆنی په‌روه‌رده‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنین"
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حەسەن جاف، بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرامەكانی خوێندن له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌سه‌ندنی فێركردن و په‌روه‌رده‌ی زیاتر سیناریۆی 100 فیلم كارتۆنی په‌روه‌رده‌یی داڕێژراوه، له داهاتووییه‌كی نزیك كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلم كارتۆنانه ده‌كه‌ین و ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیش ناوییان ڕاز و ڕه‌وانه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فیلم كارتۆنانه كولتووری و كوردی ده‌بێت، شوێنی ڕووداوه‌كان شار و ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و فیلم كارتۆنه‌كان تایبه‌ت ده‌بن به بابه‌ته‌كانی زانست، بیركاری، كوردی و هونه‌ر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پلانێكی ورد و تۆكمه بۆ گۆڕانكاریكردن له شێوازی پرۆسه‌ی خوێندن دانراوه و ئه‌مساڵیش جێبه‌جێ ده‌كرێت و تائێستاش ده‌یان كتێبی نوێ چاپكراون.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        