ئیسرائیل به مانگی دەستکردی سیخوڕیی چاودێری عێراق ده‌كات

ئیسرائیل له هه‌وڵێكی نوێ‌دا به ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو چاودێری عێراق و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئیسرائیل له نوێترین پێشهاتدا ده‌ستییان كردووه به چاودێریكردنی عێراق و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكردنی سیخوڕییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
سوپای ئیسرائیل سه‌باره‌ت به چاودێریكردنی عێراق له‌ڕێی مانگی ده‌ستكردی سیخوڕیی ئۆفێک 19ه‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌مه هه‌نگاوێكی یه‌كجار گرینگ و نوێ و بێ وێنه‌یه، چونكه له‌ڕێی ته‌كنه‌لۆژیا و ڕاداری پێشكه‌وتوو چاودێری وردی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وانه‌ش عێراق ده‌كه‌ین.
سوپای ئیسرائیل له‌باره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه نوێیه‌ی وڵاته‌كه‌یان باسی له‌وه‌شكرد، مانگی ده‌ستكردی سیخوڕیی ئۆفێک 19 هێنده پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه‌یه كه ده‌توانێت له هه‌موو بارودۆخ و كه‌شوهه‌وایه‌كدا چاودێری ئامانجه‌كه بكات و له‌مه‌ودوا به وردی ئاگاداری هه‌موو جوڵه و گۆڕانكارییه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بین.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مانگی ده‌ستكردی سیخوڕیی ئۆفێک 19 له چركه‌یه‌كدا ده‌توانێت به خێرایی 8 كیلۆمه‌تر بڕوات و ئیسرائیل ئه‌مه‌ی وه‌ك به‌هێزترین و سه‌رده‌میترین چه‌كی ته‌كنه‌لۆژیای نوێی خۆی وه‌سف كردووه و به‌نیازه ده‌یانی دیكه‌ی هاوشێوه به‌رهه‌م بهێنێت.