پایتەخت

پێشنیازی ئێمە لەسەر داهاتی نانەوتی بکەنە بنەما

پێشنیازی ئێمە لەسەر  داهاتی نانەوتی بکەنە بنەما
کورتە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ بەغدا: پێشنیازی ئێمە لەسەر داهاتی نانەوتی بکەنە بنەما

 

بۆ چارەسەری کێشەی داهاتی نانەوتی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم داوا لە بەغدا دەکات، کە پێشنیازەکەیان قبوڵ بکەن و بیکەنە بنەمای کار کردن. 


 
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دۆسیەکانی داهاتە نانەوتییەکان، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و تاوتوێکردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی گەنگەشە کرد. 


 
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکات، کە پێشنیازەکەی ئەوان بکەنە بنەمای یەکلاییکردنەوەی گرفتی داهاتە نانەوتییەکان، چونکە پێشنیازەکە لەسەر بنەمای یاسا فیدراڵییەکان و بڕیاری دادگای فیدراڵی خراوەتە بەر باس، ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی کە چیتر گرفت لەبەردەم ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستاندا نەمێنێتەوە.

10 ئەیلوول 2025 21:31 57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025