پایتەخت

عێراق و ئێران ڕووبەڕووی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دەبنەوە

عێراق و ئێران ڕووبەڕووی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دەبنەوە
کورتە

تۆڕەکانی قاچاخچییەتیی ماددەی هۆشبەر لە نێوان ئێران و عێراقدا زۆرتر بوون

 

تۆڕەکانی قاچاخچییەتیی ماددەی هۆشبەر لە نێوان ئێران و عێراقدا زۆرتر بوون، بەڵام هەردوو وڵات یادداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم بازرگانییە نایاساییە واژۆ دەکەن و هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ کۆتاییهێنان بە بازرگانیی ماددەی هۆشبەر. 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، حوسێن زولفەقاری جێگری سەرۆک کۆماری ئێران و بەرپرسی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئەو وڵاتە، لەگەڵ وەزیری تەندروستیی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و بڕیارە یادداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەردوولایەنەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران و عێراق واژۆ بکەن. 

 

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی یادداشتەکەوە ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەردوو وڵاتدا واژۆ بکەین، ئەمەش بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو بازرگانییە و چارەسەرکردنی ئالوودەبووان بە ماددە سڕکەر و هۆشبەرەکان.

10 ئەیلوول 2025 20:34 37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025