وڵاتێک لێدانی دەف لە مزگەوتەکان قەدەغە دەکات

لێدانی دەف لە مزگەوتەکاندا قەدەغە کرا
لە بڕیارێکی نوێدا حکومەتی عێراق لێدانی دەف لە مزگەوتەکاندا قەدەغە دەکات.
لەگەڵ ئەوەی ساڵانە لە وڵاتی عێراق چەندین جار بۆنەی ئاینی لە مزگەوتەکاندا بەڕێوەدەچێت، خەڵک بە لێدانی دەف و تەپڵ ئەو بۆنە و ڕێوڕەسمانە بەڕێوەدەبەن، بەڵام حکومەتی عێراق لە بڕیارێکی نوێدا بە دیوانی وەقفی سونی ڕاگەیاندووە، کە لێدانی دەف لە بۆنە و ڕێوڕەسمە ئاینییەکان لە مزگەوتەکان قەدەغە دەکرێت.
حکومەتی عێراق لەوبارەیەوە بە دیوانی وەقفی سونی ڕاگەیاندووە، کە لێدانی دەف لە ناو مزگەوتەکان کارێکی باش نییە و پێویستە قەدەغە بکرێت، بڕیارەکە بە تووندی جێبەجێ دەکرێت و هەر کەسێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، ئەوا سزا دەدرێت.
تاوەکو ئێستا دیوانی وەقفی سونی بەشێوەی فەرمی لەبارەی ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراقەوە هیچ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو نەکردووەتەوە و دیار نییە ڕای زانایانی ئاینی لەمبارەیەوە چی دەبێت.