پایتەخت

تەرمی هاووڵاتییەک لە نێو کۆگایەک لە سلێمانی دۆزرایەوە

تەرمی هاووڵاتییەک لە نێو کۆگایەک لە سلێمانی دۆزرایەوە
کورتە

لە کۆگایەک لە سلێمانی تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە کە نەتوانراوە ناسنامەکەی ئاشکرا بکرێت

لە سلێمانی تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە کە پێشبینی دەکرێت ماوەی 25 ڕۆژ بێت گیانی لەدەستدا بێت 

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی ڕایگەیاند، نزیك ساحه‌ی ماتۆڕەكان له ‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی تەرمی هاووڵاتییەک ته‌رمی دۆزراوەتەوە کە پشێبینی دەکرێت بۆ ماوەی 25 ڕۆژبێت گیانی لەدەستدا بێت.

هەر بە گوێرەی ئەم سەرچاوەیە، تا ئێستا ناسنامەی تەرمەکە ئاشكرا نەبووە و تەرمەکەی کەمێک شێواوە، بۆیە نازاندرێت لە ڕووداوەکە تاوانکاری بووە یان نا.


له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و لێکۆڵینەوە بەردەوامە، ته‌رمی ئەو هاووڵاتییەش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌.

10 ئەیلوول 2025 16:51 128
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025