وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە

ئەمڕۆ ژمارەیەک دوکاندرا کارەبایان بەسەردا کوژایەوە و ڕووبەڕووی سزا کرانەوە
دوای ئاگادارکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ هاووڵاتییان ئەمڕۆ ژمارەیەک دوکاندرا کارەبایان بەسەردا کوژایەوە و ڕووبەڕووی سزا کرانەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەبارەی سزادان و بڕانی کارەبای بەشێک لە دوکانداران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لیژنەی دەست تێوەردان (تلاعب)ی یەک لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات بە هاوکاری کارمەندانی هۆبەی کارەبای ناوەندی شار ، لە هەڵمەتێکی پشکنین لە هەردوو شەقامی پیرەمێرد و گۆران.
جەختی لەوەشکردەوە، ژمارەیەک دوکان سزادران و کارەباکانیان بڕدرا بەهۆی دەستکاریکردنی پێوەری کارەباکانیانەوە.
پێشووتر وەزارەتی کارەبا بە نووسراوی فەرمی هاووڵاتییانی ئاگادارکردەوە، هەر کەسێک پێوەری کارەباکەی دەستکاری بکات ئەوا سزای دارایی دەدرێت و کارەباکەی بەسەردا دەکوژێندرێتەوە.