پایتەخت

وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
کورتە

وەزارەتی کارەبا ماوەی بچڕانی کارەبا لە سلێمانی ئاشکرا دەکات

 

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەڵدەستین بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی. ئەم تاقیکردنەوەیە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە

.

باسی لەوەشکرد، ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتەمان کە ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە.

 

جەختی لەوەشکرد، دابەشکردنی کارەبایە لە ماوەی2 ڕۆژی تاقیکردنەوە کە تییایدا هاوڵاتیان کارەبای بەردەوامییان دەبێت.

 

وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: "لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە".

 

شایەنی باسە، تاقیکردنەوەکە لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات لە بەرواری 10 و 11ـی ئەیلول.

09 ئەیلوول 2025 21:05 336
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025