پایتەخت

زیاتر لە 16 ملیۆن سووری هاوکاریی مرۆییان پێویستە 

زیاتر لە 16 ملیۆن سووری هاوکاریی مرۆییان پێویستە 
کورتە

ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری ئەو سووریانەی بڵاوکردەوە کە پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە

رێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا ڕایگەیاندووە، زیاتر لە 16 ملیۆن کەس لە سووریا پێویستیان بە هاوکاریی مرۆییە، ئەمە جگە لەو دوو و نیو ملیۆن پەنابەرانەی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان و ماڵەکانیان وێران بووە. 

ئادەم عەبدولمەولا ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا کە ئەرکەکانی کۆتایی هاتووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لەبارەی قەیرانەکانی سووریاوە ڕایگەیاند، ئاوارەیی سەرەکیترین قەیرانی ئێستای سووریایە و زیاتر لە 6 ملیۆن هاووڵاتیی سووری ئاوارەن و زیاتر لە ئەو ڕێژەیەش لە هاووڵاتییانی سووریا لە وڵاتانی جیهان پەنابەرن.

ڕێکخەریی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا باسی لەوەش کرد، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 24٪ـی خانووبەرەکانی سووریا بەهۆی شەڕەوە یان زیانی جدییان بەرکەوتووە یاخود وێران بوون، بەگشتی تاوەکو ئێستا زیاتر لە 16 ملیۆن هاووڵاتیی سووری پێویستیی جۆراوجۆریان بە هاوکارییە مرۆییەکان هەیە.

09 ئەیلوول 2025 17:24 13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025