هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی عێراق ئاشكرا بوو

پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی عێراق به گرفت و ئاڵنگاری دا تێده‌په‌ڕێت و هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌یشی ده‌خرێته‌ڕوو
ڕۆژ دوای ڕۆژ قه‌یرانه داراییه‌كان له عێراق قووڵتر ده‌بنه‌وه و بۆ یه‌كه‌مجاریش هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی عێراق و دابه‌ش نه‌كردنی ئاشكرا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌سته‌ی گشتی خانه‌نشینانی عێراق ڕایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و كه‌مته‌رخه‌می نواندووه له پرۆسه‌ی دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان، ئه‌مه‌ش ره‌هه‌ندی فراوان و لێككه‌وته‌ی جیاوازی هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی خانه‌نشینان په‌یوه‌ندی به خه‌زێنه‌ی گشتی عێراقه‌وه هه‌یه، چونكه تووشی قه‌یرانی نه‌ختینه‌یی بووه و پاره‌ی پێویستی تێدا نییه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ئێستادا سندوقی خانه‌نشینی له عێراق ته‌نیا %30ی مووچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌ش ده‌كات و وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش وه‌ك پێویست به هانای پرۆسه‌كه‌وه نایه‌ت و مووچه‌ی ته‌واوییان بۆ دابین ناكات.