چارەسەرکردنی کێشەی ئاوەرۆکانی هەرێم بە کۆمپانیایەکی ژاپۆنی دەسپێردرێت
 
                
            
        لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان حکومەتی هەرێم گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ژاپۆنی کرد
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و کۆمپانیایەکی ژاپۆنی گرێبەستێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوەرۆ لە هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن.
بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەریەکە لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگاری هەولێر، باڵیۆز و کۆنسوڵی ژاپۆن، ئاژانسی جایکای ژاپۆن، کۆنسوڵی تورکیا، کۆمپانیای ئیتوچوی ژاپۆنی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان، گرێبەستێک لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری کوردستان و کۆمپانیای ئیتوچوی ژاپۆنی واژۆ بکرێت.
گرێبەستەکە لە ناو بینای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار واژۆ دەکرێت و گوژمەی گرێبەستەکە 29 ملیار یەنی ژاپۆنە کە بەرامبەرە بە نزیک 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکا، بڕیارە کۆمپانیا ژاپۆنییەکە سەرجەم گرفتەکانی ئاوەرۆ لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        