سه‌رۆك بارزانی: كێشه‌كه ئه‌وه‌یه به‌غدا ده‌ستوور جێبه‌جێ ناكات

بۆ یەکەمجار سەرۆک بارزانی بۆچوونی خۆی لەبارەی چەندین پرسی گرینگ دەخاتەڕوو
سه‌رۆك بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵێكی جیهانی باس له‌وه ده‌كات، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه به‌غدا و حكومه‌تی عێراق دان به فیدڕاڵیزمدا نانێن و ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه‌ناڵی FRANCE 24 چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا چه‌ندین پرسی گرینگی وه‌ك مووچه و پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ورووژێندرێت و تیایدا سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، گرفت له ڕێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، ئه‌وان ئاماده نیین ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن و ئێمه‌ش ڕێگه ناده‌ین ده‌ستوور پێشێل بكرێت.
هه‌ر له‌باره‌ی هه‌ولێر و به‌غدا سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی به كه‌ناڵه جیهانییه‌كه گوتووه، پێویستیه نیه‌تێكی ڕاسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت و هه‌رێمی كوردستانیش جه‌خت له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور وه‌ك خۆی ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی نیگه‌رانی خۆی له پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆشحاڵ نییم به‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته له ڕۆژانی داهاتوو و له‌م مانگه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان بۆ جارێكی دیكه كۆببێته‌وه، تا كار بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بكات.
سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی هاوپه‌یمان سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان عێراق جێبهێڵن ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ مه‌ترسی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و له‌دایكبوونه‌وه‌ی داعش هه‌یه له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق و كه ئه‌مه‌ش به ته‌واوی ده‌یسه‌لمێنێت كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له عێراق پرۆسه‌یه‌كی مه‌ترسیداره.