پایتەخت

ڕووسیا بە ڤاکسینێک شێرپەنجە دەرمان دەکات

ڕووسیا بە ڤاکسینێک شێرپەنجە دەرمان دەکات
کورتە

چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ دۆزرایه‌وه‌

شێرپەنجە ئەو دەردە کوشندەیەیە کە سالانێکە مرۆڤایەتی بە دەستییەوە دەناڵێنێت، لە ئێستا ئیتر ئەم نەخۆشییە وەکو پەتایەکی تا ڕادەیەک گشتگیری لێهاتووە، هۆکارەکانی تووشبوونی زۆرن بەڵام چارەسەری دەگمەنە، پسپۆڕانی ڕووسیا کۆڵیان نەداوە و دەڵێن؛ دەرمانی شێرپەنجە لای ئێمەیە و بە ڤاکسینێک کۆتایی پێدەهێنین. 

 

ڤاکسینە نوێیەکەی شێرپەنجەی ڕووسیا ناوی ئەنتەرۆمیکسە، ڤاکسینێکی ئۆنکۆلیتیکە کە لەسەر بنەمای چوار ڤایرۆسی نانەخۆشکەر پەرەی پێدراوە و توانای لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان و هاندانی بەرگری دژە وەرەمی نەخۆشەکەیان هەیە، یەکەم تاقیکردنەوە کلینیکیەکانی قۆناغی یەکەمی دەرمانەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە پەیمانگای توێژینەوەی شێرپەنجەی هێرزین لە مۆسکۆ دەستیپێکرد، کە تێیدا نەخۆشانی وەرەمی تووند بەشدارییان کرد و هەر ئەو ساڵەش وەزارەتی تەندروستیی ڕووسیا ڕایگەیاند، کە قۆناغی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە تەواو بووە و تێیدا سەرکەوتوو بووە.

 

دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی پێش کلینیکی ڤاکسینی ئەنتەرۆمیکسی ڕووسی، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هەر لە ئەمساڵدا ڤاکسینەکە دەخرێتە بەردەست و نەخۆشانی تووشبوو بە شێرپەنجە دەتوانن ئەو جۆرە دەرمانە وەربگرن و بەکاریبهێنن، بەڵام تاوەکو ئیستاش و سەرەڕای هەواڵە دڵخۆشکەرەکان، هێشتا گومان لەوە دەکرێت، کە ڤاکسینەکە کەموکوڕی هەبێت و نەتوانێت بە تەواوی هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە چارەسەر بکات.

08 ئەیلوول 2025 18:29 5
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025