له‌فه‌ی فه‌لافل نزیكه‌ی 30 كه‌سی له عێراق ژه‌هراوی كرد
 
                
            
        له عێراق خواردنی فه‌لافل كاره‌سات دروست ده‌كات و ده‌یان كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كات
له یه‌كێك له پارێزگاكانی عێراق، نزیكه‌ی 30 هاووڵاتی به‌هۆی خواردنی له‌فه‌ی فه‌لافله‌وه ژه‌هراوی بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری به‌عقوبه له پارێزگای دیاله بڵاویكرده‌وه، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ 26 هاووڵاتی به‌هۆی خواردنی له‌فه‌ی فه‌لافله‌وه له خواردنگه‌یه‌كی شاره‌كه سه‌ردانیان كردووین و دوای پشكنین بۆمان ده‌ركه‌وتووه، ژه‌هراوی بوون و دۆخی ته‌ندروستیان ناسه‌قامگیر بووه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری به‌عقوبه هاتووه، ئه‌و هاووڵاتییانه له یه‌كێك له خواردنگه‌كان له‌فه‌ی فه‌لافلیان خواردووه، دواتر به‌هۆی ژه‌هراوی بوونی فه‌لافله‌كه ته‌ندروستیان تێكچووه و ئێستا لێره‌ن و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        