یەکێک لە بانکەکانی پڕۆژەی هەژماری من دوورخرایەوە

یەکێک لە بانکەکانی پڕۆژەی هەژماری من دوورخرایەوە و وه‌زاره‌تی دارایی‌ش له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندراوێكی خێرای بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تی دارایی ڕاگه‌یاندراوێكی خێرای له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی یه‌كێك له بانكه به‌شداربووه‌كانی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، كه بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لە پڕۆژەی هەژماری من دوورخرایەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڵاویكرده‌وه، انکی پەرەپێدانی نێوەدەوڵەتی (IDB) لەمەودوا بەشێک نابێت لە پڕۆژەی هەژماری من بەهۆی سنووردارکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی بانکی ناوبراو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق لەڕووی مامەڵەکردن بە دۆلار.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هاتووه، ئەو مووچەخۆرانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) تۆمارکراون، لە ڕێگەی سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری من پەیوەندییان پێوە دەکرێت و ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی گواستنەوەی هەژمارەکانییان بۆ یەکێک لە بانکەکانی دیکەی ناو پڕۆژەکە.
باس له‌وه‌شكراوه، پڕۆژەی هەژماری من بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حەوت لە بانکە هاوبەش و ڕێگەپێدراوەکان کە تەواو پابەندن بە ڕێنمایی و پێوەرەکانی بانکی ناوەندی عێراقی و توانای مامەڵەکردنیان بە دۆلار هەیە، کە ئەمەش ڕێگە بە سوودمەندانی پڕۆژەی هەژماری من دەدات لەوەی کارتە بانکییەکانیان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بەکاربهێنن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پڕۆژه‌ی هه‌ژماری منی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی دیجیتاڵی و به ئه‌لیكترۆنیكردنی مووچه‌یه و له‌ئێستادا زیاتر لە 900,000 مووچەخۆری حکومی خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی هەژماری من.