لاهور شێخ جه‌نگی داوای كتێبه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات

خوشک و برای لاهور شێخ جەنگی لە زیندان سەردانی براکەیان کردووە و زانیاری نوێیان لەسەر دۆخی لاهوور ئاشکرا کرد
دوای ئه‌وه‌ی پێشووتر خوشك و براكانی لاهور شێخ جه‌نگی گله‌یی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه تائێستا چاویان به براكه‌یان نه‌كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ له زیندان سه‌ردانیان كرد و زانیاری نوێ له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل ئاشكرا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، ته‌واوی خوشك و براكانی لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل ئه‌وانه‌ی كه له سلێمانی ده‌ژین ئه‌مڕۆ له ئاسایش چاوییان به براكه‌یان كه‌وت و له نزیكه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه كرد، له‌سه‌ر داواكاری لاهور شێخ جه‌نگی خوشك و براكانی كتێبه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فایان بۆ بردووه‌ته زیندان و سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌یه‌وێت له زیندان كتێبه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بخوێنێته‌وه.
جێی باسه، له‌دوای ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زاره‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره خوشك و براكانی لاهور شێخ جه‌نگی له زیندان و له نزیكه‌وه براكه‌یان ده‌بینن و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له به‌ره‌به‌یانی 22ی ئاب له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هێرشكرایه سه‌ر لاله‌زار و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و ناوبراویان له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 200 كه‌سی دیكه ده‌ستگیركرد.