پایتەخت

دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد داوای مافی پەنابەری سووری لە ئەورووپا هاڕەی کردووە 

دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد داوای مافی پەنابەری سووری لە ئەورووپا هاڕەی کردووە 
کورتە

ئاژانسی یەکێتیی ئەورووپا ئاماری داواکاری پەنابەری هاووڵاتییانی سووریای بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە کە بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

 

بە گوێرەی داتاکانی ئاژانسی یەکێتیی ئەورووپا بۆ پەنابەران، داواکاری پەنابەری بۆ یەکێتیی ئەورووپا لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2025  و لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی بەشار ئەسەد، بە ڕێژەی 23% کەمی کردووە.

خەڵکی سووریا کە بە گەورەترین داواکارانی پەنابەری بۆ یەکێتیی ئەورووپا لە مەوەی 10 ساڵی ڕابردوودا دادەندران، ئێستا هاتوونەتە پلەی چوارەم لە ڕیزبەندی ئەو نەتەوانەی داوای پەنابەری دەکەن.

هەر بەگوێرەی داتاکان، داواکاری پەنابەرانی سووریا مانگانە لە 16 هەزار داواکاری بۆ تەنیا 3 هەزار 100 داواکاری لە مانگی 5ـی ئەمساڵ کەمبووتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتی ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە لە ناوەڕاستی مانگی 5ـدا مەزەندە دەکرێت زیاتر لە 500,000 سووری گەڕاونەتەوە سووریا لەوەتەی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخاوە.

08 ئەیلوول 2025 17:01 14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025