زمانی كوردی بۆ تەلەفزیۆنی سووریا زیاد كرا

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سووریا زمانی كوردی كرده به‌شێكی سه‌ره‌كی و حكومه‌تی نوێی وڵاته‌كه كار به زمانی كوردی كرمانجی ده‌كات
دوای بڕیاری حكومه‌تی نوێی سووریا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی زمانی كوردی كرمانجی بۆ ته‌له‌فزیۆنی سووریا زیاد كرا و له‌مه‌ودوا زمانی كوردیش ده‌بێت به به‌شێك له سووریای نوێ.
ئاژانسی هەواڵی فه‌رمی سووریا (سانا) بۆ یه‌كه‌مجار زمانی كوردی كرمانجی وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی ئاژانسه‌كه‌یان ناساند و ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كاركردنمان به زمانه‌كانی ئینگلیزی، توركی، فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی، له‌مه‌ودوا كار به زمانی كوردی كرمانجیش وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی كه‌ناڵه‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشووتر حكومه‌تی سووریا له كارنامه‌ی خۆی زیادكردنی زمانی كوردی بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سووریا جێكردبووه‌وه و ئه‌مڕۆش بۆ یه‌كه‌مجار زمانی كوردی ناساند، ئه‌مڕۆش بۆ یه‌كه‌مجار زمانی كوردی ناساند و كردییه به‌شێكی سه‌ره‌كی سووریای نوێ.