ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركرا 25 ملیۆن دیناری دزی بوو

به تۆمه‌تی دزینی 25 ملیۆن دینار و برینداركردنی كه‌سێك تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
پۆلیسی كه‌ركووك ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییه‌كی ڕاگه‌یاند، كه له یه‌كێك له نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو 25 ملیۆن دیناری دزی بوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك بڵاویكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تباره‌مان ده‌ستگیركرد، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چوو بووه سه‌ر نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو و توانی 25 ملیۆن دینار بدزێت و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵبێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر خاوه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو له كه‌ركووك تۆمار كرا و كه‌سێك 25 ملیۆن دیناری له خاوه‌ن نووسینگه‌كه دزی و به برینداری له شوێنی ڕووداوه‌كه به‌جێی هێشت.