ده‌ریاچه‌ی ورمێ بوو به مێژوو و وشكی كرد

گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی سوێر له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وشك بوو
میدیاكانی ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن، گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی سوێر له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ته‌واوه‌تی وشك بووه و بووه به‌شێك له مێژوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، ده‌ریاچه‌ی ورمێ، كه گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی سوێره له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو وشك بوو و بووه به‌شێك له مێژوو، له وێنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئاژانسی ناساش ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌م ده‌ریاچه‌یه وشك بووه و ئاوی تێدا نه‌ماوه.
جێی باسه، پێشووتر به‌شێكی زۆر له شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواره‌كه هۆشداری ئه‌وه‌یان دا بوو كه له كۆتایی هاوینی ئه‌مساڵ ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشك ده‌كات و ده‌بێت به به‌شێك له مێژوو.