هاووڵاتییانی زاخۆ له‌باره‌ی پێوه‌ری ئاو ئاگادار ده‌كرێنه‌وه

له زاخۆ هه‌ر كه‌سێك پێوه‌ری ئاو نه‌به‌ستێت تووشی سزای دارایی ده‌بێت
داوا له ته‌واوی هاووڵاتییانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌كرێت، كه به‌زووترین كات پێوه‌ری ئاو ببه‌ستن و به‌پێچه‌وانه‌وه له ئه‌گه‌ری نه‌به‌ستانی تووشی سزای دارایی ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی زاخۆ ڕایگه‌یاند، هه‌ر ماڵێك دوو جار له به‌ستانی پێوه‌ری ئاو ئاگادار ده‌كرێته‌وه، دواجار ئه‌گه‌ر تیمه‌كانمان بۆیان ده‌ركه‌وت پێوه‌ری ئاوییان نه‌به‌ستاوه ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ تووشی سزای دارایی و لێپرسینه‌وه ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌دیاریكراوی له ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا شەش هەزار و 200 سەرپێچی لەسەر تۆڕی ئاو تۆمار کراوە و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ڕێژەی 20% بۆ 25%ی ئاو له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت.