له هه‌ولێر ده‌یان كه‌س به‌هۆی پشتێنەی سەوزاییه‌وه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه

پرۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر له قۆناغی یه‌كه‌مدایه و كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وییه‌كانیان ده‌كه‌وێته ناو پرۆژه‌كه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌یان كه‌س تووشی زه‌ره‌ر هاتن و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڵێنی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه به كۆی ئه‌و هاووڵاتییانه دراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگه‌یاند، ده‌یان هاووڵاتی زه‌وییه‌كانیان ده‌كه‌وێته ناو پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه خه‌مڵاندێكی ورد و گرینگمان كردووه و له‌م نزیكانه ده‌ست به پرۆسه‌ی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین، كه زه‌وی و باخ و خانووه‌كانیان ده‌كه‌وێته ناو پشتێنه‌ی سه‌وزایی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر قۆناغی یه‌كه‌می ده‌ستی پێكردووه و تیمه‌كان شه‌و و ڕۆژ سه‌رقاڵی كاركردنن، كه به‌نیازن سه‌دان هه‌زار داری زەیتوون و فستق له چوارده‌وری هه‌ولێر بچێنن و دارستانێكی گه‌وره و بێ وێنه له هه‌ر چوار ده‌وری پارێزگای هه‌ولێر به‌شێوه‌ی بازنه‌یی دروست بكه‌ن.