751 به‌ربژێر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دوورخرانه‌وه

ژماره‌ی ئه‌و به‌ربژێرانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دوورخرانه‌وه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه
ڕۆژ دوای ڕۆژ ژماره‌ی ئه‌و به‌ربژێرانه زیاتر ده‌بێت كه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دوورخرانه‌وه و به‌گوێره‌ی نوێترین ئامار 751 به‌ربژێر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دوورخراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، تائێستا 751 به‌ربژێر له لیست و هاوپه‌یمانی و قه‌واره سه‌ربه‌خۆكان به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی به‌ربژێربوونیان نه‌بووه، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دوورخراونه‌ته‌وه و هه‌ڵمه‌تی وردبینی و به‌دواداچوونیش درێژه‌ی ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربژێرانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێوه‌گلانیان له پرسی تاوانكاری و ڕێككاره‌كانی وه‌ك دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه و چه‌ندین هۆكاری دیكه‌ی جیاواز.
وا بڕیاره له 11ی 11ی ئه‌مساڵ له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی هه‌ه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و تائێستاش زیاتر له 7 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ پرۆسه‌كه به‌ربژێر كردووه و له‌م ڕێژه‌یه‌شدا تائێستا 751 كه‌س به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه.