پایتەخت

ژمارەیەک ئەندازیار و ئەفسەر بەهۆی ڕووخانی پردەکەی بەغداوە دەستگیر دەکرێن

ژمارەیەک ئەندازیار و ئەفسەر بەهۆی ڕووخانی پردەکەی بەغداوە دەستگیر دەکرێن
کورتە

فەرمانی دەستگیر کردن بۆ ژمارەیەک ئەفسەری هاتووچۆ و ئەندازیاری ئەو پردە دەرچوو کە لە بەغدا ڕووخا

 

شەوی ڕابردوو پردی ئەلعتێشی لە بەغدا ڕووخا و چەندین کەس بوونە قوربانی، ئەمڕۆش فەرمانی دەستگیر کردن بۆ ژمارەیەک ئەفسەری هاتووچۆ و ئەندازیاری پردەکە دەرچووە، ئەمەش بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە. 

مەحفوز ئەلتەمیمی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا ڕایگەیاند، لە پەیوەندی لەگەڵ داڕمانی پردی ئەلعتێشی لەو پارێزگایە، فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە بۆ ژمارەیەک ئەندازیار و ئەفسەری هاتووچۆ دەرچووە، دەستگیرکردنەکە سێ ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیکردنی کارەکان دەگرێتەوە، ئەمە جگە لەوەی دوو ئەندازیاری کۆمپانیای جێبەجێکار (بەڕێوەبەری پڕۆژەکە و ئەندازیاری سەرپەرشتیار) و چەند ئەفسەرێکی هاتووچۆش لە پڕۆژەکە بەرپرسیار بوون و بڕیاری دەستگیرکرانیان بۆ دەرچووە. 

ئەلتەمیمی ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەسەرکردنەکە بەپێی ماددەی 340ی یاسای سزادان ئەنجامدراوە، تا ئەوکاتەی لیژنەی باڵا کە بەفەرمانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهێنراوە، ڕێکارەکانی تەواو دەکات، ئامانجی لیژنەکە ئەوەیە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە دیاریبکات و ئەو کەسانە دەستنیشانبکات کە بەرپرسن لە ڕووخانی پردەکە.

07 ئەیلوول 2025 12:59 104
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025