سەنتەری میترۆ: کلیلی ئۆفیسی کەناڵی 'زووم'ـمان وەرگرتەوە

ئەمڕۆ هەوڵەکانی سەنتەری میترۆ بۆ ئازادکردنی کەناڵی زووم هەنگاوێکی بڕی
دوای دەستبەسەردا گرتنی کەناڵی زووم لەلایەن هێزەکانی یەکێتییەوە، بۆ یەکەم جاەر توانرا کلیلی یۆفیس کەناڵە وەربگیرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ ئازادکردنی کەناڵی زوومی لاهوور شێخ جەنگی، توانیان کلیکی ئۆفیسی کەناڵەکە وەربگرنەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەیاندا هاتووە، پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەن و بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی پرۆسەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەناڵەکە بەبێ فشار.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی هەینی 22-8-2015، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزه ئهمنییهكانی سلێمانی و چهكدارانی سهر به لاهور شێخ جهنگی، سهرۆكی بهرهی گهل، ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژران و دەیانی دیکەش دەستگیرکران، دواتریش هێزەکانی یەکێتی دەستیان بەسەر کەناڵی زوومدا گرت و پەخشی کەناڵەکەیان ڕاگرت.