خه‌زعه‌لی: ئه‌مریكا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر پرسی ئه‌منی عێراق هه‌یه

دوای پاككردنه‌وه‌ی كه‌ناری ئاسووده‌یی تیرۆریستان، خه‌زعه‌لی داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات
ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به تویتێك نیگه‌رانی خۆی له بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی عێراق ده‌رده‌بڕێت و باس له‌وه ده‌كات، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر پرسی ئه‌منی عێراق هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق بڵاویكرده‌وه، جێگیربوون و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و به دیاریكراویش ئه‌مریكا، كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر پرسی سه‌قامگیری و ئه‌منییه‌نی عێراق هه‌یه.
تویته‌كه‌ی قەیس خەزعەلی له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت، كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق دۆڵی حه‌ورانیان له پارێزگای ئه‌نبار له تیرۆریستان پاك كرده‌وه، كه وه‌ك مۆڵگه و كه‌ناری ئاسووده‌یی تیرۆریستان ناسرابوو.