ڕێگه به خوشك و براكانی لاهور شێخ جه‌نگی نادرێت له زیندان بیبینین

برایه‌كی لاهور شێخ جه‌نگی نیگه‌رانه له‌وه‌ی تائێستا خۆی و خوشك و براكانی نه‌یانتوانیوه له زیندان بیبینن
یه‌كێك له براكانی لاهور شێخ جه‌نگی نیگه‌رانه له‌وه‌ی دوای 15 ڕۆژ له ده‌ستگیركردنی براكه‌ی ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن له زیندان بیبینن و ده‌ڵێ، هیچ یه‌كێك له خوشك و براكانی لاهور شێخ جه‌نگی تائێستا له زیندان ئه‌وییان نه‌بینیوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هیوا شێخ جه‌نگی، برا گه‌وره‌ی لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی 15 ڕۆژه لاهوری برام له زیندانه، جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ی تائێستا ڕێگه‌یان نه‌داوه خوشك و براكانی له ئاسایش بیبینن و چه‌ندین جار هه‌وڵمان داوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ سوودن و ته‌نانه‌ت پارێزه‌ره‌كه‌یشی له زیندان لاهور شێخ جه‌نگی و پۆڵاد شێخ جه‌نگی یه‌ك جار بینیوه.
براكه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌رچی هاوسه‌ره‌كانیانن گه‌شه خانی هاوسه‌ری لاهور شێخ جه‌نگی دوو جار هاوسه‌ره‌كه‌ی له زیندانی ئاسایش بینیوه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی پۆڵاد شێخ جه‌نگی ته‌نیا یه‌ك جار هاوسه‌ره‌كه‌ی بینیوه و ئیتر ئێمه ئاگادار دۆخ و حاڵی ئه‌وان نین.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا داوایه‌كی خێرای ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، تا ڕێگه به كه‌سوكار و پارێزه‌ره‌كانیان بدرێت بتوانن له زیندان بیان بینن و له نزیكه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌سوكاری هه‌ر یه‌كه له ده‌ستگیركراوان د. ئەحمەد فاتیح، موحسین خۆشناو و رێبوار حامید حاجی خالی نه‌یانتوانیوه سه‌ردانیان بكه‌ن و بیان بینن، كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كی قووڵی لای خانه‌واده‌ی شێخ جه‌نگی دروست كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له به‌ره‌به‌یانی 22ی ئابی ئه‌مساڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی به تۆمه‌تی كوده‌تا و تیرۆر چوونه سه‌ر لاله‌زاری شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل و دوای شه‌ڕ و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند كاتژمێری هه‌ر یه‌كه له لاهور شێخ جه‌نگی و پۆڵاد شێخ جه‌نگی و ده‌یان كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد و ڕاپێچی ئاسایشیان كردن.