پایتەخت

هۆکاری دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا کرا

هۆکاری دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا کرا
کورتە

وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان ڕوونکردنەوەیەک دەدات

 

وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان ڕوونکردنەوەیەک دەداتە ڕای گشتی و دەڵێت: "هۆکارەکە تەکنیکییە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان بۆ ئەم مانگە تەنیا هۆکاری تەکنیکی پەیوەستە بە سیستمی خەرجکردن و گواستنەوەی بانکیەوە و هیچ پەیوەندییەکی بە پارەی نەختینەیی نییە.

باسی لەوەشکرد، ئەو پارەیەی بۆ خانەنشینان تەرخانکراوە بەتەواوی مسۆگەر کراوە و پێشوەخت لەبودجەی گشتیدا تەرخانکراوە.

 دەربارەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان جەختی لەوەکردەوە، تیمە تەکنیکیەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بانکەکان بەردەوامن لەکارەکانیان بۆ دڵنیابوون لەدەستپێکردنەوەی خەرجییەکان لەئایندەیەکی نزیکدا.

وەزارەت دڵنیایی دەداتە خانەنشینان و دەڵێت: "سەرجەم بڕە پێویستەکان لە حسابی گەنجینەی حکومەتدا هەیە و کێشەکە دواکەوتنی پرۆسەی گواستنەوەیە لە نێوان بانکەکان و سیستەمەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی کە بووەتە هۆی پچڕانی بەرواری دەستپێکردن.".

 بەبایەخەوە ئاماژە بەوەدەکات، پابەندبوونی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ دابینکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا.

وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەواڵێک لە نێو هاووڵاتییاندا ڕەتدەکاتەوە، کێشەی دواکەوتنی مووچە بۆ نێو هەڵمەتی سیاسیی  و هەڵبژاردنی داهاتوو بەکاردەهێندرێت.

04 ئەیلوول 2025 16:52 150
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025