تەقەکەرەکانی ئەمشەوی هەولێر دەستگیرکران

تەقەکەرەکانی ئەمشەوی گەڕەکی تەیراوەی هەولێر دەستگیرکران
دوای ئەوەی ئەمشەو لە نێوان دوو خانەوادە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەیان لەیەکتر کرد، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە تەقەکەرەکان دەستگیرکران.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەربارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی ئەمشەو ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
هۆکاری تەقەکردنەکە ئاشکرا دەکات، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان، دەرکەوت ئەو تەقانەی کە بیستراون بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو خانەوادەوە بووە.
دەربارەی دەستگیرکردنی تۆمەتباران گووتی: "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر 3 تۆمەتباری ئەو ڕووداوە دەستگیرکران".
جەختی لەوەشکردەوە، بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ دەستگیکردنی تەواوی ئەو کەس و تۆمەتبارانەی هۆکار و بەشدار بوون لەو ڕووداوە.