سه‌رۆكوه‌زیران له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زاره‌وه هاته ده‌نگ

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران مه‌سرور بارزانی نیگه‌رانی خۆی له ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زار نیشاندا
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران مه‌سرور بارزانی نیگه‌رانی قووڵی خۆی له ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زار نیشاندا و باسی له‌وه كردووه، نیگەرانی قووڵی خۆمان بەرامبەر بە ڕووداوەکەی لالەزار دەربڕین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، نیگەرانی قووڵی خۆمان بەرامبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری سلێمانی دەربڕی، کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک کەس، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی کەسوکاریقوربانییان کرد و هیوای چاکبوونەوەمان بۆ برینداران خواست، هەروەها دووپات‌مان کردەوە.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، پێویستە کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی یاسا چارەسەر بکرێن، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوامان لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کرد ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕووداوەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بخاتەڕوو، جێگری سەرۆک وەزیران، بەوردی باسی رووداوەکانی کرد.
جێی باسه به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران به‌م شێوه‌یه باسی ڕووداوه‌كه‌ی بەرەبەیانی رۆژی 22ی ئابی 2025 كردووه، هەوڵ هەبووە پشێوی و ئاژاوەی گەورە دروست بکرێت و پیلان هەبوو بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوار کاتی جیاوازدا، هەر بۆیە ئەوەی کە کرا پووچەڵکردنەوە ئەو پیلانە ئاژاوەگێڕییە و چەسپاندنی یاسا بووە و ئێستاش ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ یەکلاکردنەوە ئەو بابەتە.