ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرا بوو

کورتە
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی کرا؟
ئهنجوومهنی وهزیران كۆبوونهوهی ئاسایی خۆی ئهنجامدا و چهندین پرسی گرینگی تاوتوێ كرد و لهم بارهیهوه ڕاگهیاندراوێك بڵاوكرایهوه.
ئهمڕۆ چوارشهممه ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان له ههولێر به سهرپهرشتی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی كۆبووهو تیایدا پرسی ڕووداوهكهی لالهزار و كۆبوونهوهكانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و چهندین پرسی دیكه خرایه سهر مێزی گفتوگۆ.
دهقی ڕاگهیاندراوی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی:
ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان کرد .
لە سەرەتادا، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و هیوامان خواست ئەم یادە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بۆ هەمووان.
پاشان لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، نیگەرانی قووڵی خۆمان بەرامبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری سلێمانی دەربڕی، کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک کەس ، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان کرد و هیوای چاکبوونەوەمان بۆ برینداران خواست. هەروەها دووپاتمان کردەوە کە پێویستە کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی یاسا چارەسەر بکرێن .
ئینجا داوامان لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کرد ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕووداوەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بخاتەڕوو.
جێگری سەرۆک وەزیران، بەوردی باسی رووداوەکانی کرد، کە بەرەبەیانی رۆژی 22ی ئابی 2025 ڕوویاندا، ئاماژەی بەوەشدا؛ هەوڵ هەبووە پشێوی و ئاژاوەی گەورە دروستبکرێت و پیلان هەبوو بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوار کاتی جیاوازدا، گوتیشی هەر بۆیە ئەوەی کە کرا پووچەڵکردنەوە ئەو پیلانە ئاژاوەگێڕییە و چەسپاندنی یاسا بووە و ئێستاش ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ یەکلاکردنەوە ئەو بابەتە.
دواتر ڕێڕەوی گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ خرایەڕوو، دەربارەی دۆسیەی پۆڵێن ودەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، و دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و لەیەکترگەیشتن و کۆنووسی هاوبەشی لیژنەکان.
هەریەک لە بەڕێزان کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوان و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە هەردوو بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان خستەڕوو.
لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە لیژنەی دانوستانکاری هەرێم کە دڵسۆزانە ئەرکی خۆیان بەجێگەیاندووە بۆ داکۆکیی لە مافی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێم، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، شاندی دانووستانکاری ڕاسپارد کە لە کۆبوونەوەکانی سبەینێیان کە وا بڕیارە لە بەغدا لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵیی ئەنجام بدرێت، بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان و پەلە بکەن لە گەیشتن بە چارەسەری گونجاو لە پێناوی هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ، بە تایبەتیش کە هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای سۆمۆ، کۆنووسی هاوبەشی پڕۆتۆکۆلی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان واژۆ کردووە، و ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە، بە زیادەوە کارئاسانی پێویست کراوە بۆ لابردنی بەربەستەکان، و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ گەیشتنەوە بە ئاستی بەرهەمهێنانی پێش هێرشە تیرۆریستەکانی ئەم دواییەی سەر کێڵگە و دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێم.
سەبارەت بە بابەتی هاوبەشی پێکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی ئەم بابەتە، بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵیی و یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ ڕێکخراوە کە دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردووەتەوە، داواشی کرد لە چوارچێوەی ئەم دوو یاسایە، بابەتی داهاتی نانەوتیش چارەسەر بکرێت هەروەک لە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵیش جەختی لەسەرکراوەتەوە و لیژنەیەکی تایبەتمەندی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە، تاوەکوو چیتر ئەم دوو بابەتە وەکوو پاساو و بیانوو بۆ خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکارنەهێنرێت کە بە داخەوە ئێستا لە مانگی ئەیلوولین، کەچی تازە مووچەخۆران مووچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ دەنێردرێت کە پێویست بوو مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تێکەڵی ناکۆکيیەکانی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت هەروەک بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردووەتەوە.