ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه سووتێندرا

له سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه ده‌سووتێندرێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات
له یه‌كێك له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵان به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌سووتێندرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه، دوێنێ سێشه‌ممه ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی سورەیا عەلیمحەممەدی، ته‌مه‌ن 35 ساڵان، لە گەڕەکی بەهارستانی ئەو شارە لە ماڵە هاوبەشەکەیاندا لەلایەن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئاگر لە جەستەی بەردرا و لەئاکامدا گیانی لە دەست دا.
ئه‌و ڕێكخراوه ورده‌كاریی سووتانی ئافره‌ته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه خستووه‌ته ڕوو، بكوژ دوای ئەوەی لەگەڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دەمه‌قاڵەی بووە دەست و پێی ناوبراوی بەستووە و لە ناو پارکینکی ماڵەکەیاندا بەنزینی بەسەر جەستەیدا ڕشتووە و ئاگری داوە، ئەو ژنە گەنجە دەستبەجێ لەلایەن دراوسێکانیانەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەڵام بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی گیانی لە دەست داوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بكوژ هاوسه‌رییه‌تی و ناوی ئەفشین شەریفییه و تەمەنی 40 ساڵه، دوای ڕووداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.