له هه‌ولێر هیچ به‌ربژێرێك دوورنه‌خراوه‌ته‌وه

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نزیكه و له هه‌ولێریش هیچ به‌ربژێرێك تووشی لێپرسینه‌وه و دوورخستنه‌وه نه‌بووه
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان باس له‌وه ده‌كات، تائێستا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هیچ به‌ربژێرێك دوورنه‌خراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مەروان محەممەد، بەرپرسی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئاشكرای كرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر به‌ربژێربوون بۆ په‌رله‌مانی عێراق هیچ كه‌یسێكی هه‌ستیاریان له‌سه‌ر نه‌بووه و بێ به‌ری بوونه له لێپرسینه‌وه و سزادان بۆیه هیچ به‌ربژێریك دوورنه‌خراوه‌ته‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی دوو به‌ربژێری ئافره‌ت ڕایگه‌یاند، هۆكاری دوورخستنه‌وه دوو به‌ربژێری ئافره‌ت له هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به ڕێژه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌وه هه‌بووه، كه له لیسته‌كه‌یاندا به‌ربژێر بوون و ئه‌وانیش ده‌توانن تانه پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ڕۆژی 9ی 10ی ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ست پێده‌كات و له 11ی 11ی ئه‌مساڵیشدا پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.