له‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستان 3 ڕاوچی به چه‌كه‌وه ده‌ستگیركران

له سنووری پارێزگای سلێمانی 3 هاووڵاتی به تۆمه‌تی ڕاوكردن ده‌ستگیركران و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كرایه‌وه
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركردنی 3 هاووڵاتی به تۆمه‌تی ڕاوكردن ڕاگه‌یاند و له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، چه‌ك و ڕووناكیشیان پێ بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر دەرچوون بۆ سنوری گوندی گەڕاو، لە ئەنجامدا توانیان 3 هاووڵاتی دەستگیر بکەن، دەستگیرا بەسەر 1 چەکی جۆری تاپڕ 9 فیشەکی تاپڕ، 2 لایت ، 2 ئۆتۆمبێل.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی هاتووه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكکاری یاسایی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یانه‌وه ئاشكرای كرد، دوای كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه لەلایەن دادوەرەوە ئاگادارکردنەوه به‌و هاووڵاتییانه ده‌درێت، تا دووبارە ئەو کارە نەکەنەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له پێشووتردا چه‌ندین جار لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشدارییان به هاووڵاتییان داوه كه دووربن له ڕاوكردن و به پێچه‌وانه‌وه تووشی سزا و لێپرسینه‌وه و دادگایی كردن ده‌بنه‌وه.